سەردێڕ:

بەراورد بە دوێنێ؛ نرخی نەوت دابەزیوە

AM:08:11:02/08/2024

736 جار خوێندراوەتەوە

دوای بڕیارەکەی ئۆپیک پڵەس بۆ کۆتایی هێنان بە کەمکردنەوە بەرهەم، بەپێی پێنوێنی جیهانی نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، ٧٩ دۆلار و ٩٦ سەنتە و بەراورد بە دوێنێ دابەزیوە.


ئەمڕۆ هەینی، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٧٦ دۆلار و ٦٧٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دابەزیوە.

دوێنێ، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، لە سەرەتای مانگی نۆوە دەستدەکەن بە کۆتایی هێنان بە کەمکردنەوەی بەرهەمی نەوت و بەشێوەیەکی رێکخراو ئەندامەکان بەرهەمهێنان زیاد دەکەن.

ئەوەشی خستە روو، لە ئێستادا بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەم جێبەجێ دەکەن تاوەکو وادەی جێبەجێکردنی بڕیارە نوێیەکە کە تێیدا رۆژانە دوو ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بەشێوەیەکی رێکخراو لە مانگی نۆوە زیاد دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەگوێرەی بارودۆخی بازاڕ گۆڕانکاری لە بڕیارەکەدا دەکرێت قۆناغ بە قۆناغ کۆتاییهێنان بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت دەهێنن تا بڕیاری یەکجاری دەدەن لە بەردەوامبوون یان دووبارە کەمکردنەوەی بەرهەم.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ـەوە رێکخراوی ئۆپیک پڵەس بڕیاری دا بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی زیاتر لە پێنج ملیۆن بەرمیل کە دەکاتە ٥٪ـی خواست لەسەر نەوت بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی نرخەکان.













گەلەری