وتەبێژى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، رۆژى ١١ ى ئەم مانگە تیروپشک بۆ کارمەندانى سەر سندوقەکانى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ئەنجام دەدرێت.
جومانە غەلاى، وتەبێژى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە ئێن ئار تى رایگەیاند، کۆمسیۆن ١١ـی ئهم مانگه لە شاری هەولێر تیروپشک بۆ کارمەندانى سەر سندوقەکانى دەنگدان ئەنجام دەدات.
ئاماژەى بەوەش
کرد، کۆمسیۆن پێویستى بە ٤٣ هەزار کارمەند هەیە بۆ بەڕێوەبردنى هەڵبژاردنى پەرلەمانى
کوردستان.
هاوکات، لە چەند
رۆژی رابردوودا كۆمسیۆن ژمارەی دەنگدەر و بنكەو وێستگەكانی بڵاوكردەوە و رایگەیاند،
ژمارەی دەنگدەران بۆ خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان نزیکەی دوو ملیۆن و ٩٠٠ هەزار
دەنگدەرن.
ئاماژەی بەوەشکرد،
ژمارەی وێستگەکان زیاتر لە حەوت هەزار و ٤٧ وێستگەن و ژمارەى بنكەکانیش هەزارو ٤٢٧
بنکەن.