سەردێڕ:

کەشناسی: شەپۆلێکی تۆز و خوڵ روو لە عێراق دەکات

PM:01:10:01/08/2024

1664 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی کەشناسیی عێراق رایگەیاند، شەپۆلێکی تۆز و خۆڵ روو لە عێراق دەکات و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی کەشناسیی عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، سبەی هەینی، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە هەندێک شوێن، پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبن.

کەشناسی راشێگەیاندووە، رۆژی دووشەممە لە هەرێم و ناوەڕاستی عێراق پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هاوکات، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاوی کردەوە، لە ئەمڕۆدا ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.

ئاماژە بەوەش کراوە، سبەی هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی کەم و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

هاوکات ئەمڕۆ، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی سلێمانی بڵاوی کردەوە، لە مانگی رابردوودا بەرزترین پلەی گەرما ٤٢.٩ پلە بووە و نزمترینیش ٢٤ پلە بووە. دەشڵێت، بە تێكڕا لە مانگی رابردوودا پلەکانی گەرما لە ئاستی ٣٠ ساڵی رابردوودا بووە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ٤٣

سلێمانی : ٤٠

دهۆک : ٤٠

کەرکوک : ٤٤

هەڵەبجە : ٤٢

زاخۆ :٤١

سۆران : ٣٩

حاجی ئۆمەران : ٢٩

گەرمیان : ٤٥













گەلەری