سەردێڕ:

لە مانگی رابردوودا؛ عێراق زیاتر لە ١٠٢ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە

PM:03:27:28/07/2024

828 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق کۆی هەناردەکردنی نەوتی بۆ مانگی حوزەیرانی رابردوو بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، بەتێکڕا زیاتر لە ١٠٢ ملیۆن بەرمیل نەوتیان هەناردە کردووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە مانگی رابردوودا لەڕێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقەوە (سۆمۆ) بەتێكڕا ١٠٢ ملیۆن و ٣١٤ هەزار و ٥٤٨ بەرمیل نەوت هەناردە کراوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، بڕی ١٠٢ ملیۆن و ١١ هەزار و ٩٢٨ بەرمیل لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هەناردە کراوە.

ئەوەش خراوەتە روو، بڕی ٣٠٢ هەزار و ٦٢٠ بەرمیل نەوت بە نرخی ١٥ دۆلار کەمتر لە بازاڕەکانی جیهان، هەناردەی وڵاتی ئوردن کراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەگوێرەی راپۆرتی مانگانەی وەزارەتی نەوتی عێراق لەماوەی چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٤١١ ملیۆن و ٥٩٩ هەزار و ٦٠٥ بەرمیل نەوت هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کراوە و لەو رێژەیەش ٢٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی بۆ ئەمریکا بووە.

هاوکات بە گوێرەی راپۆرتی وەزارەتی دارایی عێراق، داهاتی نەوت بڕی ٣٨ ترلیۆن و ٢٦ ملیار و ٦٢٤ ملیۆن و ١٩٣ هەزار دینار بووە کە دەکاتە ٨٩٪ـی داهاتی بودجەی چوار مانگی ئەمساڵ.













گەلەری