PM:12:24:28/07/2024
2920 جار خوێندراوەتەوە
دەسەڵاتدارانی ئەمریکا رایانگەیاند، ماوەی چوار رۆژە ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکانی ویلایەتی کالیفۆڕنیادا کەوتووەتەوە، کە بە یەکێک لە گەورەترین ئاگرەکانی مێژووی ویلایەتەکە دادەنرێت.
دەسەڵاتدارانی ئەمریکا ئاماژەیان بەوەکردووە، ماوەی چوار رۆژە لەسەر یەک ئاگرەکە بەردەوامە و بە یەکێک لە گەورەترین ئاگرەکان دادەنرێت کە لە مێژووی ویلایەتەکەدا تۆمارکرابێت، کە بەهۆیەوە تاوەکو ئەم ساتە ١٤٢ هەزار هێکتار لە زەوی و دارستانی سوتاندووە.
بەهۆی ئاگرەکەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە چوار هەزار ماڵ چۆڵکراون و تاوەکو ئێستاش
نەتوانراوە هیچ بەشێکی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت، لەکاتێکدا زیاتر لە دوو هەزار و
٥٠٠ پۆلیسی ئاگرکوژێنەوە و چەندین فڕۆکە و هێلیکۆپتەر لە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا
بەشدارن.
هۆشداری دراوەتە هاوڵاتییانی نزیک لە ناوچەی ئاگرەکە ماڵەکانیان چۆڵ بکەن و
ئاگاداری خۆیان بن.
لە هەمان ئەو ناوچەیەی ئاگرەکەی لێکەوتووەتەوە لە ساڵی ٢٠١٨شدا ئاگرێکی گەورە
کەوتەوە و بەهۆیەوە ٨٥ کەس گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.