سەردێڕ:

ناوەرۆکی پەیوەندییە تەلەفونیەکەی مەزڵوم عەبدی و مەسعود بارزانی

PM:04:36:12/03/2025

5740 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی پارتی و فەرماندەی گشتی هێزەكانی (هەسەدە) پەیوەندیەكی تەلەفونیان ئەنجامدا و بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانکارییەکانی سوریا تاوتوێ کرا. جەختیانکردەوە پشتگیری هەر هەنگاوێک بکرێت کە ببێتە هۆی ئاشتی و سەقامگیری لە سوریا و هەروەها دووپات کرایەوە پێویستە لە هەنگاوەکانی داهاتووی پڕۆسەی سیاسیی سوریادا هەڵوێستی کورد یەک بێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی ئازاری ٢٠٢٥، بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی لەگەڵ مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانکارییەکانی سوریایان تاوتوێ کرد.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا مەزڵوم عەبدی وردەکاریی و دەرئەنجامی سەردانی خۆی بۆ دیمەشق و لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ حکومەتی سووریا بۆ مەسعود بارزانی شیکردەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لە پەیوەندیە تەلەفونییەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە پاڵپشتی لە هەر هەنگاوێک بکرێت کە ببێتە هۆی ئاشتی و سەقامگیری لە سوریا و هەروەها ئەوەش دوپاتکرایەوە کە پێویستە لە هەنگاوەکانی داهاتوی پڕۆسەی سیاسیی سووریادا هەڵوێستی کوردی یەک بێت.













گەلەری