سەردێڕ:

ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

PM:12:41:27/07/2024

27556 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەرامبەرە بە ١٤٩ هەزار و ٥٥٠ دینار بەمەش بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ لە رۆژی پێنجشەممەدا گۆڕانکاری بەسەر نرخەکەیدا هاتووە و بەرزبووەتەوە.


رۆژی پێنجشەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٩ هەزار و ٤٥٠ دینار بوو، بەمەش بەراورد بە ئەمڕۆ ١٠٠ دینار لە نرخەکەی گۆڕاوە.

ماوەی نزیکەی مانگێکە نرخی دۆلار رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و نرخەکەی بە گشتی لە خانەی ١٤٩ هەزار دیناردایە.

لەکاتێکدا پێشتر و لە سەرەتای بەرزبوونەوەی نرخەکەیدا، مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانیی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاساییە و هیچ مەترسییەک لەسەر بەهای دینار نەماوە.













گەلەری