PM:06:50:25/07/2024
16196 جار خوێندراوەتەوە
لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوەکانی هەرێم نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٣٥٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا، بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ لەمڕۆدا ٣٠٠ دینار لە نرخەکەی دابەزیوە.
هاوکات، بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لە خستنەڕووی ئەمڕۆدا، بە تێکڕا ٢٧٤ ملیۆن و ٧٣٤ هەزار و ٢٣٢ دۆلاری بە نرخی فەرمی بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە.
ئاماژەی
بەوەش کرد، لەو رێژەیە بڕی پێنج ملیۆن و ٢٥٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش، ٢٦٩ ملیۆن
و ٤٨٤ هەزار و ٢٣٢ دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی فرۆشراوە.
پێشتر، مەزهەر
محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانیی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دیجیتاڵ
میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاساییە و هیچ مەترسییەک لەسەر
بەهای دینار نەماوە.