سەردێڕ:

بانکی ناوەندی لەبارەی جۆرێک لە دۆلارەوە هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان

PM:02:16:25/07/2024

17132 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، جۆرێکی دۆلار کە بە دۆلاری یەک ملیۆنی ناسراوە لە بازاڕەکاندا بڵاو بووەتەوە. دەشڵێت، هۆشداری دەدەنە هاوڵاتیان لەو جۆرە دراوە، چونکە بۆ فێڵكردن لە هاوڵاتیان بەکار دەهێندرێت.


ئەمڕۆ پێنجشممە، بانکی ناوەندیی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، دراوی یەک ملیۆن دۆلاری لە بازاڕەکاندا بڵاو بووەتەوە و بەکار دەهێندرێت بۆ فێڵكردن لە هاوڵاتیان.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، هێزە ئەمنییەکان بەدوای ئەو کەسانەدا دەگەڕێن کە ئەو دراوانە چاپ دەکەن و بەکاری دەهێنن، هەر کەسێکیش ئەو دراوە بەکار بهێنێت، رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.

باس لەوەش کراوە، دراوی یەک ملیۆن دۆلای لەلایەن بانکی فیدراڵی ئەمریکاوە دەرنەکراوە و بە دراوی فەرمی هەژمار ناکرێت و هیچ بەهایەکی لەنێو بازاڕدا نییە.

ئەوەش هاتووە، "بەرزترین دراوی ئەمریکی جۆری ١٠٠ دۆلارییە و هیچ جۆرە دۆلارێکی تر لەو جۆرە بەرزتر بوونی نییە".

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەکانی رابردوودا و بەتایبەت لە بازاڕەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، جۆرە دراوێک پەیدا بوو کە بە دراوی یەک ملیۆن دۆلاری ناسراوە و لەناو بەشێک لە هاوڵاتیاندا مامەڵەی پێوە دەکرا.
وێنەی ئەو دۆلارەی کە بانکی ناوەندیی عێراق هۆشداری لەبارەوە دەدات:













گەلەری