سەردێڕ:

وێنە؛ لە دهۆک تانکییەکی غاز تەقییەوە و دوو منداڵ بریندار بوون

PM:12:19:25/07/2024

1656 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی دهۆک رایگەیاند، لە گەڕەکی مالتا تانیکییەکی غاز لەسەر بانی ماڵێك گڕی گرتووە و بەهۆیەوە دوو منداڵی ماڵەکە بە سەختی بریندار بوون .


ئەمڕۆ پێنچشەممە، بەرگری شارستانی دهۆک لە کۆنفرانسێکدا ئاماژەی بەوە کرد، لە گەڕەکی مالتا تانیکییەکی غاز لەسەر بانی ماڵێك گڕی گرتووە و بەهۆیەوە دوو منداڵی ماڵەکە بە سەختی بریندار بوون و رێژەی سوتاوی یەکێکیان زیاتر لە ٩٠٪ـە و ئەوەی دیکەیان ٢٥٪ـی سوتاوە.

 

باسی لەوەش کرد، رووداوەکە بەجۆرێک بووە ئەو دوو منداڵە لە سەربان یاریان کردووە و تانکیەکی غازی گەورە کە زیاتر لە هەزارو ٤٠٠ لیتر غاز دەگرێت لە نزیک شوێنی یاریکردنی منداڵەکان تەقیوە.

ئەوەشی خستە روو، تانکییەکە بەهۆی ئەوەی غازی کەمی تێدا بووە ئەگەری گەرمبوونی بەشە بەتاڵەکەی تانکییەکە زیادی کردووە و بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە تەنکییەکە گڕی گرتووە و بەهۆیەوە ئەو دوو منداڵە بەسەختی بریندار بوون.

راشیگەیاند، برینی یەکێک لە منداڵەکان بە جۆرێک سەختە زیاتر لە ٩٠٪ـی لەشی سوتاوە و یەکێکیان ٢٥٪ـی سوتاوە و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و لەژێڕ چاودێریدان.


 













گەلەری