وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، تاوەکو ئێستا لە تەواوی عێراق زیاتر لە ٤٠ ملیۆن و ١٥٢ هەزار هاوڵاتی کارتی نیشتیمانی دەرهێنراون.
ئەمڕۆ شەممە، میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق هەوڵ دەدات لە رووی گەشەسەندنەوە لە ئاستی جیهانیدا بێت ئەوەش لە رێگەی گۆڕینی سیستەمی کار بۆ ئەلیکترۆنی.
ئاماژەی بەوەش کرد، تاوەکو ئێستا لە تەواوی عێراق زیاتر لە ٤٠ ملیۆن و ١٥٢
هەزار کارتی نیشتیمانی دەرهێنراون.
ئەوەشی خستە روو، تەنها لە ماوەی ساڵێک و شەش مانگی تەمەنی حکومەتی ئێستادا،
زیاتر لە ١٥ ملیۆن کارتی نیشتیمانی دەرهێنراون.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە لە بەرواری ١ی مانگی
ئاداری ئەمساڵەوە کارتی نیشتیمانی بە تاکە بەڵگەنامەی فەرمی دیاری کرا کە لە عێراقدا
پەسەند دەکرێت.