سەردێڕ:

کۆمسیۆن ناوی کارمەندانی سەر سندوقی هەڵبژاردنی هەرێمی بڵاوکردەوە

PM:01:36:11/08/2024

238700 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لیستی ناوی کارمەندانی سەر سندوقی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بڵاوکردەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لیستی ناوی کارمەندانی سەر سندوقی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە و بەتێکڕا ٤٢ هەزار کەس داواکارییان پێشکەش کردووە بۆ بوون بە چاودێر لە ناوەندەکانی دەنگدان.

دوێنێ شەممە، عیماد جەمیل بەڕێوەبەری راگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند، هەڵبژاردنی ٢٠ـی ئۆکتۆبەر بە هەمان شێوەی هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢١ـی عێراق دەبێت و کامێرای چاودێری لە هەموو ژوورێکی دەنگدان دانراوە. وتیشی، هیچ بەربەستێک لەبەردەم هەڵبژاردنی هەرێم نییە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیارە لە ٢٠ـی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم بەڕێوە بچێت، هەڵبژاردنەکەش دەبێتە یەکەم هەڵبژاردن کە بە فشاری نێودەوڵەتی و بە سەرپەرشتی کۆمسیۆنی عێراق و بەدەر لە ویستی پارتی و یەکێتی، بە چاودێریی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەڕێوە بچێت.


کلیک لێرە بکە بۆ بینینی ناوەکان

 













گەلەری