PM:08:44:04/09/2024
174832 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی حکومەتی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پێش ١٥ـی ئەم مانگە پارەی تەواو بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب لەلایەن حکومەتی عێراقەوە رەوانەی هەرێم دەکرێت و بە گەیشتنی پارەکە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆران دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە پێشەوا هەورامانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بە گەیشتنی پارەی تەواو بۆ مووچەی مانگی ئاب لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەن.
ئاماژەی بەوەش کرد، پێش ١٥ـی ئەم مانگە پارەی تەواو بۆ دابەشکردنی مووچەی
مانگی ئاب لەلایەن حکومەتی عێراقەوە رەوانەی هەرێم دەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ، حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بڵاوی کردەوە، چاوەڕوانی
بەغدان تەواوکاری مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی هەرێمیان بۆ بنێرێت تا ئەوانیش
دابەشی بکەن. دەشڵێن، "مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان شایستەی وەرگرتنی مووچەی
مانگی ئابن".
هێرش قادر - هەولێر