سەردێڕ:

نزیکەی ١٤ کاتژمێرە؛ لە چەند ناوچەیەکی سنووری برادۆست ئاگر کەوتووەتەوە

بۆردوومانەکانی پێشووتر بۆسەر سنووری هەرێم
PM:10:25:24/07/2024

860 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوە کرد، لە ئەنجامی بۆردومانەوە لە چەند ناوچەیەکی سنووری برادۆست ماوەی نزیکەی ١٤ کاتژمێرە ئاگر کەوتووەتەوە و لە ترسی بۆردوومان هیچ تیمێکی بەرگری شارستانی ناتوانن بڕۆنە ناوچەکان بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئاگرەکە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوە کرد، ماوەی نزیکەی ١٤ کاتژمێرە ئاگر لە ناوچەکانی کوێستانی رۆبی روال و هەورەبەن و چیای بەربزین و کوێستانی خنێرە و چیای بەشکەن لە سنووری برادۆست کەوتووەتەوە.

باسی لەوەش کرد، ئاگرەکە بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی جەنگییەوە کەوتووەتەوە و تاوەکو ئیستا کۆنترۆڵ نەکراوە.

ئەوەشی خستە روو، فڕۆکەی چاودێری بەردەوام بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێتەوە و لە ترسی بۆردومان هیچ کەس و تیمێکی بەرگری شارستانی ناوێرن بڕۆنە ئەو ناوچانە بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئاگرەکە.

لە ماوەکانی رابردووشدا چەندان جار بۆردوومانی ئەو ناوچەیە کراوە و بەهۆیەوە ئاگرکەوتووەتەوە و پوش و پاوانی ناوچەکە سووتاون.

کەریم کەیفی - سۆران













گەلەری