لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، پارەی مووچەی ئەو وەزارەتە لە بەغداوە
نەهاتووە و لە داهاتی ناوخۆ دابەش کراوە.
قسەکانی وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لەکاتێکدایە، لە ١٠ مانگی
رابردوودا سەرقاڵی کۆکردنەوەى داهاتى ناوخۆ و فرۆشتنى نەوت بە قاچاخ بوون
و بەردەوام بەغدا پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی ناردووە، کەسیش نازانێت ئەو
داهاتە چی لێکراوە، بە جۆرێک کە سێ مانگی کۆتایی ساڵی رابردوو یەک مووچەیان دابەش
نەکرد و و داهاتی ناوخۆی ئەو سێ مانگەش زیاتر بوو لە یەک ترلیۆن و ٥٠ ملیار
دینار.
هاوکات، لەمساڵدا بەپێی وتەی خودی حکومەتی کاربەڕێکەر، داهاتی یەک مانگیان زیاترە
لە ٤٥٢ ملیار دینار، بەوەش لە حەوت مانگی رابردوودا داهاتی ناوخۆ زیاتر بووە لە سێ
ترلیۆن و ١٦٧ ملیار دینار، جگە لە داهاتی نەوتی قاچاخ کە مانگانە زیاترە لە ٣٥٠
ملیار دینار.