سەردێڕ:

لەکاتی داخستنی بازاڕدا؛ نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی

PM:04:40:24/07/2024

28780 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەکانی لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا، بەراورد بە نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٣٠٠ دینار دابەزیوە.


هاوکات ئەمڕۆ، بانکی ناوەندیی عێراق لە سەکۆی خستنەڕووی دراوە بیانییەکانەوە ئاماژەی بەوە کرد، بۆ ئەمڕۆ بە تێکڕا ٢٧٤ ملیۆن و ٦٣٧ هەزار و ٩١٢ دۆلاریان بە نرخی فەرمی بانکەکە بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە.

لەو رێژەیە حەوت ملیۆن و ٥٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە و ٢٦٧ ملیۆن و ٥٨٧ هەزار و ٩١٢ دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە.

لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوەکانی لە هەرێم، ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵای پێوە کرا، ئەوەش بەراورد بە نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٣٠٠ دینار لە نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێک دابەزیووە.













گەلەری