سەردێڕ:

بلینکن: چارەنوسی نزیکەی ٣٠٠ هەزار ئێزیدی نادیارە

PM:07:49:23/07/2024

1432 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، زیاتر لە یەک ملیۆن عێراقی بەهۆی شەڕی دژی گروپی چەکداری داعشەوە ئاوارەبوون کە ٣٠٠ هەزاریان ئێزیدین و دوو هەزار و ٦٠٠ ژنی ئێزیدی تا ئێستا چارەنوسیان نادیارە.


ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنتۆنی بلنکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەڵ سەرکردەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئێزدی کۆبووەوە و رایگەیاند، دوو هەزار و ٦٠٠ ژنی ئێزیدی تا ئێستا چارەنوسیان نادیارە، بەڵام ئەمریکا بڕیاری داوە بەدوای ئەو ژنانەدا بگەڕێت و ئەوانەی لە ژیاندان رزگاریان بکات.

ئەوەشی خستە روو، پابەندن بە پشگیریکردنی بوژاندنەوەی ئەو کۆمەڵانەی بەهۆی شەڕ دژی گروپی چەکداری داعشەوە زیانیان پێگەیشتووە و دڵنییان پێدەدەن جارێکی دیکژە رووبەڕووی ئەو سەختیانە نابنەوە گروپە چەکدارییەکان سەرهەڵنادەنەوە.

باسی لەوەش کردووە، نزیکەی ٥٠٠ ملیۆن دۆلاریان بۆ ئەو مەبەستە تەرخان کردووە. دەشڵێت، "کۆبوونەوەکە بە ئامانجی گوێگرتنە لە کۆمەڵگەی ئێزیدی و کێشەکانیان و داواکارییەکانیان تا ئەو شتانەی پێمان دەکرێت بۆیان بکەین".













گەلەری