سەردێڕ:

تا ئێستا؛ مووچەی کۆکراوەی بەشێک لە خانەنشینانی سەربازی دابەش نەکراوە

PM:12:54:23/07/2024

1240 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی خەرجکردنی مووچەی کۆکراوەی خانەننشینان راگیرابوو، زیاتر لە سێ مانگە بڕیار دراوە ئەو پارەیە بدرێت بە خانەنشینانی سەربازی بەڵام تا ئێستا خانەنشینانی ئاسایش کۆکراوەی مووچەکانیان وەرنەگرتووە.


بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، زیاتر لە سێ مانگە بڕیار دراوە کۆکراوەی مووچە بۆ خانەنشینانی سەربازی خەرج بکرێت کە نزیکەی هەشت ملیۆن دینارە بۆ هەر خانەنشینێك، بەڵام خانەنشینانی ئاسایش تا ئێستا ئەو پارەیەیان وەرنەگرتووە.

خانەنشینانی ئاسایش باس لەوە دەکەن، خانەنشینانی دیکەی سەربازی وەک پۆلیس و وەزارەتی ناوخۆ پارە کۆکراوەکەیان پێدراوە بەڵام سێ مانگە دەستی دەستی بە ئەوان دەکەن و پارەکەیان بۆ خەرج ناکەن.

ئاماژە بەوەش دەکەن، پارەکەیان کۆکراوەی شەش مانگی کاتی کارکردنیانە و مافی خۆیانە وەریبگرن و حکومەتی کاربەڕێکەر بێ وەڵامە لە بەرامبەر نەدانی مافەکەیان.

کۆکراوەی مووچە؛ بڕە پارەیەکە کە لەکاتی خزمەتدا لە هەر فەرمانبەرێک دەبڕدرێت و دواتر لەکاتی خانەنشین بوونیدا پێی دەدرێتەوە بەڵام چەند ساڵێکە حکومەتی کاربەڕێکەر رایگرتووە.

هێرش قادر-هەولێر













گەلەری