AM:10:56:23/07/2024
1772 جار خوێندراوەتەوە
لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٤٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە رۆژی رابردوو گۆرانکارییەکی کەمی بەسەردا هاتووە.
هاوکات، بانکی ناوەندیی عێراق لە سەکۆی خستنەڕووی دراوە بیانییەکانەوە ئاماژەی بەوە کرد، بۆ ئەمڕۆ بە تێکڕا ٢٨٣ ملیۆن و ٦٩ هەزار و ٦٨ دۆلاریان بە نرخی فەرمی بانکەکە بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە.
باسی لەوەش کرد، لەو رێژەیە هەشت ملیۆن و
٩٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە و ٢٧٤ ملیۆن و ١٦٩ هەزار و ٦٨ دۆلاری بەشێوەی
حەواڵەی دەرەکی بووە.
پێشتر، مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری
دارایی محەمەد شیاع سودانیی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی
راگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاساییە و هیچ مەترسییەک لەسەر بەهای دینار
نەماوە.