سەردێڕ:

وردەکاری داگیرکردنی ١٢٨ دۆنم زەوی سلێمانی لەلایەن کۆمپانیایەکی یەکێتییەوە

PM:10:34:22/07/2024

1808 جار خوێندراوەتەوە

زیاتر لە ١٢٨ دۆنم زەوی کوشتوکالی بەرێوبەرایەتی کوشتوکاڵی بەکرەجۆ دەکرێتە پرۆژەیەکی نیشتەجێ بوون لەلایەن کۆمپانیایەکی سەربە یەکێتی و دەستوەردانی تێداکراوە، بە وتەی دانیشتوانی ئەو گەرەکانە رەگەزی زەویەکە گۆراوە لەکاتێک دا پتر لە نیو سەدەیە کوشتوکالی تێدا دەکرێت، بەڵام ئیتر بڕیارە بکرێتە پرۆژەیەکی بازرگانی.


بەپێ زانیاریەکانی ئێن ئاڕ تی بەفەرمانێک ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم زەویەکە لە وەبەرهێنان دراوە بە وەبەرهێنەرەکە بە ئاگاداری سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لەکاتێکدا ئەو زەویە پێشتر وەک بەشی تاقیکاری پەیمانگا و زانکۆی کوشتوکاڵی سودی لێ وەردەگیرا.

دوای تێکدانی شاخی گۆیژە لەلایەن یەکێتییەوە بۆ پرۆژەی بازرگانی، لە ئێستادا گومان لە چەند جێگا و شوێنێکی گرنگی سلێمانی دەکرێت کە لەلایەن حزبەوە دەستیبەسەردا بگیرێت.

لە ئێستاشدا ژمارەی ئەو زەویانە زۆرن کەلەلایەن بەرپرسانی پارتی ویەکێتی بەناوی پرۆژەی نیشتەجێ بوون دروستکردنی هاوینە هەوار و رێستۆرانت دەدرێتە وەبەرێنەران بەبێ رەچاوکردنی یاسا و رێنمایەکان قۆرغکاری دەکرێت لە زەویەکانی نزیک لە شارو شێواندنی سروشتی ناوچەکان .













گەلەری