سەردێڕ:

چۆن لە وەزی هاویندا مۆبایلەکەت لە گەرمبوون دەپارێزیت؟

PM:07:34:22/07/2024

1408 جار خوێندراوەتەوە

زۆربەمان لە وەرزی هاویندا بەدەست ئەوە دەناڵینین کە مۆبایلە زیرەکاکانمان گەرم دەبێت و نازانین هۆکارەکەی چییە و چۆن چارەسەری بکەین، لە راستیدا کۆمەڵێک هۆکاری دیاریکراو هەن کە وا دەکەن مۆبایلەکەت گەرم ببێت.


بەپێی ماڵپەڕی برایتسایدی بەریتانی، ئەو هۆکارانەی کە وادەکەن مۆبایلەکەت گەرم ببێت، ئەمانەن:

١. بەکارهێنان یان بەجێهێشتنی لە رۆژێکی گەرمدا، ئەگەر پلەی گەرمی بەرزبوو باشترە بەکارینەهێنیت.

٢. زۆر نزیکی ئامێرە ئەلکۆترۆنییەکانی دیکەت دایدەنێیت و گەرمییەکانیان دەگوازرێتەوە بۆ یەکتر.

٣. لە وەرزی گەرمدا هەمیشە مۆبایلەکەت دەخەیتە ناو گیرفانتەوە، ئەمە وادەکات گەرمی مۆبایلەکەت بۆ جەستەت بگوازرێتەوە و زیانی پێبگەیەنێت.

٤. جێهێشتنی مۆبایل نزیک سەرچاوەی گەرمی تاکە هۆکار نییە بۆ گەرمبوونی مۆبایلەکەت، لەوانەیە هەندێک هۆکاری تایبەت بە بەرنامەکان بن، وەکGPS، هەندێک بەرنامە کە دانەخراونەتەوە، وزە و توانای بێسوود لە مۆبایلەکەتدا بەکاردەهێنن.

٥. لانەبردنی کەڤەری مۆبایل، ئەگەر زانیت مۆبایلەکەت گەرمتر بووە لە دۆخی ئاسای خۆی، ئەوا کەڤەرەکەی لابدە بۆ ئەوەی گەرمییەکەی کەم ببێتەوە.

٦. نەهێشتنی خەتی ئینتەرنێتەکەت، ئەگەر زانیت مۆبایلەکەت پلەی گەرمی بەرز بووەتەوە، لەوانەیە بەهۆی خرپاپی شەبەکی خەتی ئینتەرنێتەوە بێت، بۆیە خەتی ئنیتەرنێتەکەت بکوژێنەرەوە لەوانەیە پلەی گەرمییەکەی کەم ببێتەوە.

٧. گرنگی بە دۆخی مۆبالیەکەت نادەیت، ئەگەر زانیت زیاد لە پێویست گەرم بووە مۆبایلەکەت، ئەوا سیستمی مۆبایلەکە بکەرە سەر دۆخی تاریک، چونکە وزە کەمتر بەفیڕۆ دەدات.

٨. بەکارهێنانی هەندیک یاری و بەرنامە کە لە توانای مۆبایلەکە بەرزترە، چونکە ئەو بەرنامە و یاریانە وا دەکەن مۆبایلەکە گەرم ببێت و بەزۆر وا دەکات مۆبایلەکە ئیشی پێ بکات.

٩. تازە نەکردنەوە یان ئەپدەید نەکردنەوەی بەرنامەکانی ناو مۆبایلەکەت، ئەوە کێشە بۆ مۆبایلەکەت دروست دەکات و گەرمی دەکات.

١٠. ئەگەر مۆبایلەکەت زۆر گەرم بوو چی بکەیت بۆ دابەزنی گەرمییەکەی؟

- مۆبایلەکەت بکووژێنەرەوە بۆ ماوەیەک

-نزیک فینککەرەوەیەک دایبنێ













گەلەری