PM:01:59:22/07/2024
13648 جار خوێندراوەتەوە
بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لە خستنەڕووی ئەمڕۆدا، بە تێكڕا زیاتر لە ٢٧٩ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش و حەواڵەی دەرەکی فرۆشتووە. هاوکات، لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخەکەی کەمێک بەرز بووەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق لە سەکۆی خستنەڕووی دراوەکانەوە ئاماژەی بەوە کرد، بە تێکڕا ٢٧٩ ملیۆن و ٨١١ هەزار و ٩٣٤ دۆلاری بە نرخی فەرمی بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە.
باسی لەوەش کرد، لەو رێژەیە بڕی ١٣ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش،
٢٦٦ ملیۆن و ٥١١ هەزار و ٩٣٤ دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی فرۆشراوە.
هاوکات، لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٤٩
هەزار و ٦٠٠ دینارە و بەراورد بەکاتی داخستنی بازاڕ لە رۆژی رابردوودا، ٣٥٠ دینار
لە نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرز بووەتەوە.
پێشتر، مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانیی سەرۆک
وەزیرانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار
ئاساییە و هیچ مەترسییەک لەسەر بەهای دینار نەماوە.