سەردێڕ:

لە سنووری وەرتێ گەنجێک لەکاتی مەلەکردندا خنکا

PM:01:21:22/07/2024

1228 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوە کرد، لەکاتی مەلەکردندا و بەهۆی نەزانینی مەلەوانییەوە، لە ناوچەی وەرتێ گەنجێکی تەمەن ٢٣ ساڵ لە حەوزێکی ئاودێریدا خنکا.


ئەمڕۆ دووشەممە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوە کرد، لە سنووری وەرتێ، لەکاتی مەلەکردندا گەنجێک لە حەوزێکدا خنکا.

ئاماژەی بەوەش کرد، حەوزەکە بە مەبەستی ئاودێری کشتوکاڵ دروست کراوە و گەنجەکە بەهۆی نەزانینی مەلەکردن و قوڵی حەوزەکەوە خننکاوە.

باسی لەوەش کرد، ئەو گەنجە تەمەنی ٢٣ ساڵ بووە و خوێندکار بووە، لە ئیستادا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوو رۆژ پێش ئێستا مێردمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ لە گوندی بۆڵێ لە سنووری سیدەکان لە حەوزێکدا خنکا.

کەریم کەیفی – سۆران













گەلەری