سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتوچۆدا پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا

AM:09:52:22/07/2024

2364 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە لە نزیک تونێلی ماوەران لە سنووری شەقڵاوە، کەسێک کە پیشەی پێشمەرگە بوو گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.


ئەمڕۆ دووشەممە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوە کرد، لە نزیک تونێلی ماوەران لە سنووری ناوچەی شەقڵاوە رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان روویدا.

باسی لەوەش کرد، لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئەو ئۆتۆمبێلە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسیکی دیکەش بریندار بوو.

ئەوەشی خستە روو، ئەو کەسەی گیانی لەدەستدا پیشەی پێشمەرگە بوو و خەڵکی ناوچەی سۆران بوو.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رێگای شەقڵاوە – تونێلی ماوەران رێگایەکی تەواو نەکراوە و حکومەتی کاربەڕکەر پشتگوێی خستووە و بەتەواو نەکراوی بەجێهێڵراوە و شۆفێران بەناچاری رێگاکە بەکاردەهێنن.

ئومێد چۆمانی - هەولێر













گەلەری