سەردێڕ:

بالیسان؛ لە رووداوێکی تەقەکردندا کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون

AM:09:21:22/07/2024

1296 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئاگادار لە بالیسان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، شەوی رابردوو بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێوە لەنێوان کوڕ و باوکێکدا، تەقە کرا و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و دوو کەسی دیکە بریندار بوون.


ئەو چاوگە ئاماژەی بەوەکرد، رووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە روویداوە و هۆکارەکەی و کێشەکە ماوەی چەند ساڵێکە لەنێوان کوڕ و باوکەکەدا هەیە.

باسی لەوەشکرد، مامێکی کوڕەکە ویستوویەتی کۆتایی بەو کێشەیەی نێوان ئەو باوک و کوڕە بهێنێت و پێکیانبهێنێتەوە، ناسیاوێکی دیکەی خۆشیان لە شوێنەکەدا بووە کە دراوسێشیانە.

وتیشی، شەوی رابردوو لەو ساتەی گفتوگۆیان لەسەر ئەو بابەتە کردووە، لە نزیک کاتژمێر ١٠:٣٠ شەودا دەمەقاڵێی نێوان باوک و کوڕەکە توندتر بووە و بەهۆیەوە تەقەکراوە، لە رووداوەکەدا باوکەکە گیانی لەدەستداوە و مام و ئەو ناسیاوەی دیکەشیان بریندار بوون.

ئەو چاوگە ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا کوڕەکە هەڵهاتووە و هێزەئەمنییەکان بە دوایەوەن.

کەریم کەیفی، سۆران












گەلەری