سەردێڕ:

رێگایەکی سەرەکی بەرووی شۆفێراندا دادەخرێت

PM:10:22:21/07/2024

1988 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی تەقینی بۆری ئاوی ماس، رێگای سەرەکی ئاغجەلەر – تەکیە بەرووی شۆفێراندا داخراوە و داوادەکرێت تاوەکو کاتی چاککردنەوەی بۆرییەکە شۆفێران و هاوڵاتیان رێگای کانی شەیتان بەکاربهێنن.


ئەمڕۆ یەکشەممە، ئامانج جەوهەر، سەرۆکی شارەوای ئاغجەلەر بڵاویکردەوە، رێگای سەرەکی ئاغجەلەر – تەکیە بەهۆی شکانی بۆری ئاوی ماس بەرووی شۆفێراندا دادەخرێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، داوا لە سەرجەم شۆفێران دەکەن کە تاکاتی چاکبوونەوەی بۆری ئاوەکە، رێگای سەرەکی ئاغجەلەر – کانی شەیتان بەکاربهێنن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دەست دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی کەوتووە، ئەو بۆرییەی کە شکاوە تایبەتە بە پرۆژەی ئاوی کارگەی چیمەنتۆی ماس، بۆیە دانیشتوانی سنوری ئاغجەلەر کێشەی بێ ئاویان بۆدروست نابێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەهۆی خراپی کوالێتی سیستمی ئاو و ئاوەڕۆوە ساڵانە چەندان بۆری ئاو لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەشکێت، لەماوەی ئەمساڵیشدا شەش جار بۆری ئاوی خواردنەوەی چەندین ناوچەی جیاواز لە سنوری هەولێر و چۆمان شکاوە.













گەلەری