سەردێڕ:

خەلیفان؛ بەهۆی تەزووی کارەباوە لەکاتی کارکردندا گەنجێک گیانی لەدەستدا

PM:01:54:21/07/2024

5092 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خەلیفان، بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی بەرکەوتنی تەزووی کارەباوە لەکاتی کارکردن لە کێڵگەیەکی پەلەوەر، گەنجێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە خەلیفان گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ یەکشەممە، کاروان شێرزاد بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خەلیفان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کاتژمێر ١٢ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ هاوڵاتییەک گەیەنرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی خەلیفان کە بەهۆی تەزووی کارەباوە بریندار ببوو.

ئاماژەی بەوەش کرد، دوای هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر نەتوانرا ژیانی رزگار بکرێت و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سۆران کرا.

ئەوەشی خستە روو، ئەو گەنجە تەمەنی ٢٤ساڵە و خێزاندارە و دانیشتووی ناوچەی خەلیفان بوو، لەکاتی کارکردن لە کێڵگەیەکی بەخێوکردنی پەلەوەر تەزووی کارەبای بەرکەوتووە.
کەریم کەیفی - سۆران













گەلەری