پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوە کرد، لە ناوچەی پیشەسازی تانجەڕۆ بەهۆی گڕگرتنی پوش و پەڵاشەوە ئاگر لە کارگەیەکی کبریت کەوتووە.
بەهۆی هەبوونی مەترسی لەسەر تەندروستی هاوڵاتییان تیمەکانی بەرگری شارستانی بەخێرایی لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە و تەشەنە نەکردنی دان.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوە کرد، ئاگرەکە لە نزیک
کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ لە پوش و پەڵاشەکانی ناوچەی تانجەرۆ کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە
ئاگرەکە گەیشتووەتە کارگەیەکی کبریت.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئیستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی
سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.
ئەوەشی خستە روو، مادەی کبریت زیانێکی زۆری بۆ تەندروستی
و بۆ ژینگەش هەیە، بۆیە لەلایەن تیمەکانەوە هەوڵ دەدرێت ئاگرەکە تەشەنە نەسێنێت و بە زوویی کۆنتڕۆڵ بکرێت.
باسی لەوەش کرد، ناوچەی پیشەسازی تانجەڕۆ چەندین کارگەی
پیشەسازی لێیە کە زۆر نزیکن لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتییانەوە و پێشتریش چەندین
جار ئاگر لە کارگەی جیاواز لەو ناوچەیە کەوتووەتەوە و جگە لە زیانی مادی زیانی زۆریش
بەر ژینگە و تەندروستی هاوڵاتییان کەوتووە.
کارزان تاریق، سلێمانی