سەردێڕ:

لیستی مووچەی مانگی ٩ بڵاو کرایەوە

AM:11:24:17/10/2024

10264 جار خوێندراوەتەوە

دوای دوو هەفتە لە دەستبەسەرداگرتنی پارەکەی بەغدا، حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لیستی مووچەی مانگی ٩ـی بڵاو کردەوە، بە گوێرەی لیستەکەش، سبەی هەینی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.


بە گوێرەی لیستەکە، سبەینێ هەینی، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ٩ـی خانەنشینانی شارستانی و پێشمەرگە دەکرێت و رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی دوو هەفتە حکومەتە کاربەڕێکەرەکەی پارتی و یەکێتی دەستی بەسەر ئەو پارەیەدا گرتبوو کە بەغدا بۆ مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆران رەوانەی هەرێمی کردبوو. 













گەلەری