سەردێڕ:

نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی لیستی مووچەی مانگی حەوت بۆ بەغدا

PM:08:16:20/07/2024

36288 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتى دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، بڕیارە لە سبەینێوە حکومەتی عێراق دەست بکات بە پارەدارکردنی وەزارەت و پارێزگاکانی بە مەبەستی دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت. وتیشی، چاوەڕێی حکومەتی هەرێمن تاوەکو لیستی مووچەی مانگی حەوت بنێرێت و بڕیارە لە دوو رۆژی داهاتوودا لیستەکە بۆ بەغدا بنێردرێت.


چاوگێک لە وەزارەتى دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، بڕیارە لە سبەینێوە ٢١ـی ٧، دەست بە پارەدارکردنی وەزارەتەکان بکەن بە مەبەستی دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی عێراق.

ئاماژەی بەوەش کرد، چاوەڕێی حکومەتی هەرێمن تاوەکو لیستی مووچە و دەرخستەی کۆتاییان بۆ بنێرێت تاوەکو لەگەڵ وەزارەت و پارێزگاکانی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیش تەمویل بکەن.

ئەوەشی خستە روو، بڕیارە لە دوو رۆژی داهاتوودا لیستی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ بەغدا بنێردرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە کۆتا هەفتەی مانگی حەوت نزیک دەبینەوە و تا ئێستا حکومەتی کاربەڕێکەر لیستی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی بۆ بەغدا نەناردووە، لەکاتێکدا ئەگەر هەرێم مانگانە لە وادەی خۆیدا لیستی مووچە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بنێرێت، ئەوا حکومەتی عێراق لەگەڵ پارەدارکردنی وەزارەتەکانی خۆیدا پارە دەخاتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر، بەمەش مووچەخۆرانی هەرێم لەگەڵ مووچەخۆرانی عێراق مانگانە لە وادەی خۆیدا مووچە وەردەگرن.


 













گەلەری