سەردێڕ:

لەسەر داوای نەوەی نوێ حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە تەواوکردنی نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە رانیە

PM:03:16:20/07/2024

2568 جار خوێندراوەتەوە

لەسەر داوای نەوەی نوێ حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە تەواوکردنی نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە رانیە.


محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە نووسراوی فەرمی رەزامەندی لەسەر داوای نەوەی نوێ دەربڕیوە بۆ تەواوکردنی نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە رانیە، کە ماوەی چەند ساڵێکە کارکردن تێیدا راگیراوە.

لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، پێویستە نەخۆشخانەکە تەواو بکرێت و تەواوی بودجەکەشی لەلایەن بەغداوە بۆ تەرخان دەکرێت.

ئەمەش دوای ئەوەدێت کە پێشتر بە نووسراوێک کە واژۆی سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێی لەسەربوو، نەوەی نوێ داوایەکی ئاڕاستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردبوو کە کارەکانی نەخۆشخانەی ٣٠٠ قەرەوێڵەیی رانیە تەواو بکرێت.


May be an image of text

May be an image of text

May be an image of text

May be an image of ticket stub and text

May be an image of blueprint, ticket stub and text

May be an image of text









 













گەلەری