سەردێڕ:

بەهۆی رۆژێک پشووەوە؛ بانکی ناوەندی کەمترین ئاستی فرۆشی مانگانەی هەبووە

PM:04:55:19/07/2024

1192 جار خوێندراوەتەوە

لەماوەی ئەم هەفتەیەدا بانکی ناوەندی بەهۆی هەبوونی پشووی فەرمی رۆژی موحەرەم، تەنها لە چوار رۆژی فرۆشدا کەمتر لە یەک ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش و حەواڵە فرۆشتووە و ئەوەش بە کەمترین ئاستی فرۆشی دوو مانگی رابردوو دادەندرێت.


ئەمڕۆ هەینی، بانکی ناوەندیی عێراق لەرێگای سەکۆی ئەلیکترۆنی خستنەڕووی ئاستی فرۆشی هەفتانە بڵاویکردەوە، لەماوەی هەفتەی رابردوودا تەنها رۆژی چوارشەممە ١٧ـی تەمموز بەهۆی پشووی رۆژی موحەرەمەوە هیچ بڕە دۆلارێک نەخراوەتە بازاڕەکانەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەماوەی چوار رۆژی خستنەڕووی هەفتەکەدا بڕی یەک ملیار و ٦١ ملیۆن و ١٧٣ هەزار و ٦٤٢ دۆلار بە شێوەی کاش و حەواڵە لە رێگای حەوت بانک و ١٤ نوسینگەی رێگەپێدراو بە فرۆشتنەوەی دۆلار بە گەشتیاران فرۆشراوە.

باس لەوەش کراوە، لە تێکڕای فرۆش بڕی ٧٪ـی بەشێوەی کاش کە بەرامبەرە بە ٦١ ملیۆن و ٥٥٢ هەزار دۆلار بەنرخی ١٣٢ هەزار دینار بە گەشتیاران فرۆشراوەتەوە.

هاوکات ئەوە بە کەمترین ئاستی فرۆشی کاشی هەفتانە و تێکڕای فرۆش دادەندرێت لەماوەی دوو مانگی رابردوودا، دوای ئەوەی بانکی ناوەندی و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە رۆژی ٢٣ـی نیسانی ئەمساڵ رێککەوتن لەسەر بەرزکردنەوەی فرۆشی دۆلار، بۆ یەکەمجارە بانکەکە کەمتر لە یەک ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلار بفرۆشێتەوە.













گەلەری