سەردێڕ:

بۆ ماوەی دوو رۆژ دەروازەی نێودەوڵەتی زێت دادەخرێت

PM:09:26:18/07/2024

3648 جار خوێندراوەتەوە

بەشی راگه‌یاندنی کۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵە‌تی زێت سەر بە ئیدارەی سۆران ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، بۆ ماوەی دوو رۆژ دەروازەکە دادەخرێت و لەو ماوەیەشدا هاتوچۆ و جموجوڵی بازرگانی و گەشتیاری بەهەموو شێوەیەک رادەگیرێت.


بەشی راگه‌یاندنی کۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵە‌تی زێت ئاماژەی بەوەش کردووە، بەهۆکاری قیرتاوکردنی رێگاکە، دەروازەکە لە رۆژی دووشه‌ممەوە ٢٢ـی ٧، دادەخرێت.

باسی لەوەش کردووە، داخستنی دەروازەکە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و لەو ماوەیەشدا هاتوچۆی گەشتیاری و جموجوڵی بازرگانی بە هەموو شێوەیەک له‌ دەروازەکەدا راده‌گیرێت.

ئەوەشی خستووەتە روو، لە رۆژی چوارشەممە ٢٤ـی ٧، دووبارە دەروازەکە دەکرێتەوە و هاتوچۆی بازرگانی و گەشتیاری ئاسایی دەبێتەوە.













گەلەری