PM:04:39:18/07/2024
15272 جار خوێندراوەتەوە
لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم، ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ١٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، ئەوەش بەراورد بە دوێنێ، نرخەکەی کەمێک دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بازاری دراوەکانی هەرێم نرخی دۆلار رووی لە دابەزین کرد و بەراورد بە دوێنێ، نرخی ١٠٠ دۆلار نزیکەی ٤٠٠ دینار دابەزیوە.
لەلایەکی دیکەوە، بانکی ناوەندیی عێراق لە سەکۆی خستنەڕووی دراوەکانەوە ئاماژەی بەوە
کرد، بە تێکڕا ٢٧٦ ملیۆن و ٦٦٩ هەزار و ٥٢٠ دۆلاری بە نرخی فەرمی بە بانک و
بازرگانەکان فرۆشتووە.
لەو رێژەیەش، بڕی ١٠ ملیۆن و ٣٥٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش، ٢٦٦ ملیۆن
و ٣١٩ هەزار و ٥٢٠ دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی فرۆشراوە.