سەردێڕ:

حه‌ج و عومرەی هه‌رێم مه‌رجه‌كانی پێدانى مۆڵەتی رێکخستنى گەشتى عومرەی بڵاوکردەوە

PM:03:46:18/07/2024

1400 جار خوێندراوەتەوە

حه‌ج و عومرەی هه‌رێم مه‌رجه‌كانی بۆ پێدانى مۆڵەت بە کۆمپانیاکان بۆ رێکخستنى گەشتى عومرە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، نابێت کۆمپانیاکان لە كێشەی ڤیزای گەشتیارى حەجی ئەمساڵ تێوەگلابن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هه‌رێمی كوردستان لە ڕاگەیاندراوێكدا مەرجەكانی مۆڵەتپێدانى كۆمپانیاكانی تایبەت بە گەشتی عومرە بڵاوكردەوە و رایگەیاند، دەبێت کۆمپانیا ڕێگەپێدانى بەڕێوەبەرایەتى حەج و عومرەیان هەبێت.

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەشی خستووتە روو، نابێت كۆمپانیاکان و هاوبەشەکانیان لە كێشەی ڤیزای جۆراوجۆرى حەجى ئەمساڵ تێوەگلابن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دەبێت ئەو کۆمپانیایانەى گەشتى عومرە رێکدەخەن گرێبەستیان لەگەڵ یەكێك لە كۆمپانیاكانی عومرە لە سعودیە هەبێت.

دەشڵێت، دەبێت كۆمپانیاكان پابەند بن بە سەرجەم ڕێنماییەكانی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە، ئەگەر نا مۆڵەتی کارکردنیان لێ وەردەگیرێتەوە.













گەلەری