ئەمڕۆ لە زۆرینەی ناوچەکانی عێراق بەبۆنەی یادی عاشوراوە پشووی فەرمییە، بەوهۆیەشەوە بانکی ناوەندی دۆلاری نەفرۆشتووە، لە ئێستاداشا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٣٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، نرخی ١٠٠ دۆلار ١٤٩ هەزار و ٣٠٠ دینارە، ئەوەش بەراورد بە دوێنێ، نرخەکەی تا رادەیەک بە جێگیری ماوەتەوە.
هاوکات، ماوەی چەند هەفتەیەکە نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم و عێراقیش
ناجێگیرە و بەردەوام لە گۆڕانکاریدایە.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق لە سەکۆی خستنەڕووی دراوەکانەوە
ئاماژەی بەوە کرد، بە تێکڕا ٢٦٨ ملیۆن و ٩٦ هەزار و ٨٣٤ دۆلاری بە نرخی فەرمی بە
بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە.
لەو رێژەیەش، بڕی ١٢ ملیۆن و ٥٥٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش، ٢٥٥ ملیۆن و
٥٤٦ هەزار و ٨٣٤ دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی فرۆشراوە.