سەردێڕ:

نرخی زێر بەردەوامە لە بەرزبوونەوە؛ نرخی مسقاڵێک دەگاتە چەند؟

AM:11:45:17/07/2024

21252 جار خوێندراوەتەوە

کاریگەری رووداوی تەقەکردن لە دۆناڵد ترەمپ کاندیدی سەرۆکایەتی ئەمریکا، تاوەکو ئێستا بەردەوامە و ئەوەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ترس لای بازرگانان و بانکە جیهانییەکان بۆیە پاڵنەر بووە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی زێر لە ئێستاشدا یەک مسقاڵ زێر پێنج هەزار دیناری دیکە بەرزبووەتەوە.


رووداوە جیهانییەکان کاریگەری راستەوخۆیان لەسەر نرخی زێر جێهێشتووە، کە بەهۆیەوە لەماوەی ١٢ کاتژمێری کرانەوەی بازاڕی کاغەزە داراییەکاندا نرخی زێڕ ٧٥ دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، لە ئێستاشدا یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە دوو هەزار و٤٧٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەلایەکی دیکەشەوە، کای جین ئەندامی نوێنەرانی کونسوڵی جیهانی زێر بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نرخی زێر بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کشانەی چین لە بازاڕەکان و رووداوی تەقەکردن لە دۆناڵد تڕەمپ ئەو هەڵاوسانەی بەخۆیەوە دیوە. وتیشی، "ئەگەر ئاڵۆزییەکان بەو جۆرە ئێستا بەردەوامبن ئەوە نرخی زێر بۆ دوو هەزار و ٥١٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە".

بە هەمان شێوە و لە هەرێم، نرخی هەر مسقاڵێک زێڕ گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی مێژوو، بە تێکڕاش لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا، هەر مسقاڵێک لەنێوان ٢٠ بۆ ٦٠ هەزار دینار بە دەستانەی زەڕنگرانەوە گۆڕانکاری بەخۆیەوە دیوە.

نرخی مسقاڵێک زێڕ لە هەرێم بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیار ١٨ به ٤٤٨ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ٢١ به ٥٢٠ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ٢٢ به ٥٤٤ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ٢٤ به ٥٩٠ هەزار دینارە













گەلەری