دوای ئەوەی هێرش کرایە سەر دۆناڵد ترەمپی کاندیدی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا و هەوڵی کوشتنی درا، نرخی زێر لە جیهاندا بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، لە ئێستاشدا نرخی ئەو کانزا زەردە لە بەرزترین ئاستی مێژوودایە و ئۆنسەیەکی بە دوو هەزار و ٤٦٥ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی زێڕ ئاستێکی پێوانەیی تۆمار کرد و لە بەرزترین ئاستی مێژووی خۆیدایە، شارەزایانی بازاڕە داراییەکانیش هۆشداری لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەکەی دەدەن.
بە بڕوای شارەزایان، سەرەڕای ئەوەی کە چین لە کڕینی ئاڵتوون وەستاوە و ئاستی
هەڵاوسانی ئەمریکاش وەک خۆی ماوەتەوە، بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە ئێستادا ئاماژەیەکی
نەرێنییە بۆ بەشێکی زۆر لە بازرگانانی بازاڕە داراییەکان.
بە هەمان شێوە و لە هەرێم، نرخی هەر مسقاڵێک زێڕ گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی
مێژوو، بە تێکڕاش لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا، هەر مسقاڵێک زیاتر لە ٦٠ هەزار دینار
بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
نرخی مسقاڵێک زێڕ لە هەرێم بەم جۆرەیە:
زێڕی عەیار ١٨ به ٤٤٥ هەزار دینارە
زێڕی عەیار ٢١ به ٥١٦ هەزار دینارە
زێڕی عەیار ٢٢ به ٥٤١ هەزار دینارە
زێڕی عەیار ٢٤ به ٥٨٧ هەزار دینارە