سەردێڕ:

کاریگەری کەمی ڤیتامین B12 لەسەر جەستە چییە؟

PM:03:52:16/07/2024

3208 جار خوێندراوەتەوە

ڤیتامین B12 رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە زۆرێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی ناو جەستەدا، دیارترینیشیان ئەوەیە کە ئەو ڤیتامینە پێویستە بۆ بەرهەمهێنانی خڕۆکە سوورەکان کە ئۆکسجین دەگوازنەوە بۆ هەموو جەستە، جگە لەوە یارمەتیدەرە لە پاراستنی تەندروستی دەمارەکان.


بەپێی ماڵپەڕی "زە تایمز ئۆف ئیندیا"، ڤیتامین B12 بەشدارە لە بەرهەمهێنانی وزە و رۆڵێکی کاریگەری لەسەر ئەرکە سەرەکییەکانی ناو جەستە هەیە، هەربۆیە کەمی ئەو ڤیتامینە مەترسی لەسەر جەستە دروست دەکات و زیان بە تەندروستی دەمارەکان دەگەیەنێت.

مەترسییەکانی کەمی ڤیتامین B12 لە جەستەدا بریتین لە:

١. دەبێتە هۆی بێهێزی بەتایبەتی لە دەست و قاچەکاندا.

٢. کەمی ڤیتامین B12دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەی بیرەوەری، لە حاڵەتە توندەکاندا رەنگە هەندێک کەس تووشی گۆڕانی باری دەروونی و خەمۆکی و توڕەبوون ببن.

٣. کەمی ئەم ڤیتامینە دەبێتە هۆی کەمخوێنی.

٤. هەست کردن بە ماندووێتی.

٥. کەمی ڤیتامین B12 فشار دەخاتە سەر دڵ و کاریگەری نەرێنی دروست دەکات.

٦. دروستبوونی کێشەی هەناسەدان.

٧. کەمی ڤیتامین B12 دەبێتە هۆی ئازاری زمان و دەرکەوتنی برین لە دەمدا.

٨. هۆکارە بۆ تێکچوونی کۆئەندامی هەرس، لەوانەش سکچوون یان قەبزی.













گەلەری