PM:02:11:16/07/2024
15144 جار خوێندراوەتەوە
بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لە خستنەڕووی ئەمڕۆدا، بە تێكڕا زیاتر لە ٢٦٨ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش و حەواڵەی دەرەکی فرۆشتووە. هاوکات، لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٣٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق لە سەکۆی خستنەڕووی دراوەکانەوە ئاماژەی بەوە کرد، بە تێکڕا ٢٦٨ ملیۆن و ٩٦ هەزار و ٨٣٤ دۆلاری بە نرخی فەرمی بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە.
باسی لەوەش کرد، لەو رێژەیە بڕی ١٢ ملیۆن و ٥٥٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش، ٢٥٥
ملیۆن و ٥٤٦ هەزار و ٨٣٤ دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی فرۆشراوە.
هاوکات، لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٤٩ هەزار و ٣٥٠ دینارە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی چەند هەفتەیەکە نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم و
عێراقیش ناجێگیرە و بەردەوام بەرز و نزم دەکات.