سەردێڕ:

زانیاری لەسەر دابەشکردنی مووچەی دوو مانگی هێزە ئەمنییەکان

AM:10:24:16/07/2024

18844 جار خوێندراوەتەوە

پارەی مووچەی مانگی پێنج و شەشی هێزە ئەمنییەکان گەیشتە هەرێم و سبەینێ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.


وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، بڕی ٦٧٦ ملیار و ٣٦ ملیۆن دینار بۆ مووچەی مانگەکانی پێنج و شەشی هێزە ئەمنییەکان خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتەکە.

لەو بارەیەوە چاوگێک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەمڕۆوە ئامادەکاری تەواو دەکرێت بۆئەوەی راستەوخۆ سبەینێ دەست بە دابەشکردنی مووچەکانیان بکرێت و دوو مووچەیان پێدەدرێت.

ئەوەش دوای زیاتر لە سێ مانگ دێت بەسەر وەرگرتنی کۆتا مووچەیاندا، کە لە مانگی چواری ئەمساڵدا کۆتا مووچەیان وەرگرت و بەهۆی بوونی گرفت لە لیستی مووچەکانیاندا، وەزارەتی دارایی عێراق ناردنی پارەی راگرتبوو.

وەزارەتی دارایی عێراق باسی لەوەدەکرد، حکومەتی کاربەڕێکەر لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکانیان بە دروستی بۆ نانێرێت و گرفت لە لیستەکەدا هەیە. بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تیش، ناوی چەندین کەسی بیانی لە لیستەکەدا هەبوون. جگە لە هەبوونی چەند ناوێک کە ئەرک و شوێنی کارەکانیان دیار نەبوو.

عێراق داوای دەکرد، بە وردی زانیاری کەسی مووچەخۆرانی ناو لیستی هێزە ئەمنییەکانیان بۆ بنێردرێت، بە جۆرێک کە ناو و پلە و شوێنی کار و بڕوانامەی تێدا بێت، بەڵام هەرێم ئامادەنەبوو ئەو زانیارییانە رادەستی بەغدا بکات.
هێرش قادر، هەولێر
هـ.ئـ


 













گەلەری