سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە هەرێم پێنج هەزار دینار دابەزی

PM:03:16:15/07/2024

9184 جار خوێندراوەتەوە

بەراورد بە دوێنی یەکشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و لە ئێستادا لە بازاڕەکانی جیهان ئۆنسەیەک زێڕ بە دوو هەزار و ٤١٨ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. لە بازاڕەکانی هەرێمیش پێنج هەزار دینار لە نرخی هەر مسقاڵێک دابەزیوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، بەگوێرەی پێوانەی بۆرسەی جیهان نرخی یەک گرام زێڕ بە ٧٧ دۆلار و ٧٦ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرامیش بە ٧٧ دۆلار و ٧٦٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، لە بازاڕەکانی هەرێمدا، نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ یەکشەممە، پێنج هەزار دینار بۆ هەر مسقاڵێک دابەزیوە.

نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیار ١٨ به ٤٣٠ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ٢١ به ٥٠٥ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ٢٢ به ٥٣٠ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ٢٤ به ٥٧٥ هەزار دینارە













گەلەری