سەردێڕ:

نرخی دۆلار بەردەوامە لە دابەزین؛ بانکی ناوەندی زیاتر لە ٢٧٠ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە

PM:02:02:15/07/2024

1780 جار خوێندراوەتەوە

لە خستنەڕووی ئەمڕۆدا، بانکی ناوەندیی عێراق بە تێکڕا زیاتر لە ٢٧٠ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی کاش و حەواڵەی دەرەکی فرۆشتووە، لە نیوەڕۆی ئەمڕۆشدا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم، ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا، بەوەش بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ لە رۆژی رابردوودا ، نرخی ١٠٠ دۆلار ٤٥٠ دینار دابەزی.


ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق لە سەکۆی ئەلیکترۆنی خستنەڕووی دراوەکانەوە رایگەیاند، بە تێکڕا ٢٧٠ ملیۆن و ٦٢٦ هەزار و ٣٧ دۆلاری بە نرخی فەرمی بانکەکە فرۆشتووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەو رێژەیە بڕی ١٨ ملیۆن و ٣٠٢ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە و ٢٥٢ ملیۆن و ٣٢٤ هەزار و ٣٧ دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە.

لە نیوەڕۆی ئەمڕۆدا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا و بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ لە رۆژی رابردوودا، ٤٥٠ دینار لە نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێک دابەزی.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی چەند هەفتەیەکە نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم و عێراقیش ناجێگیرە و بەردەوام بەرز و نزم دەکات.













گەلەری