سەردێڕ:

کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند

AM:10:36:15/07/2024

1636 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکردووە، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.


کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکى کەم لە هەوادا، هەروەها پلەکانی گەرما ١ بۆ ٢ پلە نزم دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ٤٣

سلێمانی : ٤٠

دهۆک : ٤٢

کەرکوک : ٤٣

هەڵەبجە : ٤١

زاخۆ : ٤٢

سۆران : ٤٠

حاجی ئۆمەران : ٣٠

گەرمیان : ٤٤













گەلەری