سەردێڕ:

تەرمی ئەو مامۆستایەی لە بەنداوی دەربەندیخاندا خنکا دۆزرایەوە

AM:10:05:15/07/2024

3324 جار خوێندراوەتەوە

دوای سێ رۆژ، تەرمی ئەو مامۆستایەی لە بەنداوی دەربەندیخاندا خنکا دۆزرایەوە.


پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، دوای سێ رۆژ لە خنکانی، تەرمی ئەو مامۆستا ٤٤ ساڵەی لە بەنداوی دەربەندیخاندا خنکا دۆزرایەوە و لەئێستادا تەرمەکەی بۆ پزیشکی داد دەبرێت.

ئێوارەی رۆژی هەینی رابردوو، ئەو مامۆستایە لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا بە مەبەستی گەشت و سەیران چووەتە سەیرانگای بان قۆین لە بەنداوی دەربەندیخان و لە بەنداوەکەدا مەلەی کردووە، بەڵام لە کاتی مەلەکردنی لە بەنداوەکەدا خنکا.

سامان ئەحمەد؛ ئەو مامۆستا ٤٤ ساڵە بوو کە دانیشتووی دەربەندیخان بوو، مامۆستای وانەی کیمیا بوو.

هاوڕێکانی باس لەوەدەکەن، ئەو شارەزایی لە مەلەکردندا بەو جۆرە نەبووە کە لەو بەنداوەدا مەلە بکات.













گەلەری