سەردێڕ:

چەند رێنماییەک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بەرزیی پەستانی خوێن لە کەشوهەوای گەرمدا

PM:11:06:14/07/2024

1964 جار خوێندراوەتەوە

کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی فشاری خوێن بەتایبەت لەکاتی کەشوهەوای گەرمدا زۆر گرنگە بۆ پاراستنی تەندروستییەکی باش، چونکە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما دەبێتە هۆی وشکبوونەوە و زیادبوونی فشار لەسەر سیستەمی دڵ و خوێنبەرەکان، ئەمەش لە بەرامبەردا ڕەنگە کاریگەری لەسەر پەستانی خوێن هەبێت.


لە بابەتێکی ماڵپەڕی " WEBMD" دا، ئاماژە بە چەند رێنماییەکی گرنگ کراوە بۆ کۆنترۆڵکردنی بەرزی پەستانی خوێن، رێنماییەکان بریتین لە:

١گرنگە بەدرێژایی ڕۆژ ئاوی زۆر بخۆیتەوە، بەتایبەتی لەکاتی کەشوهەوای گەرمدا، بۆیە پێویستە ڕۆژانە لانیکەم ٨-١٠ پەرداخ ئاو بخۆیتەوە، هەروەها دووربکەوەرەوە لە زیادەڕەوی کردن لە خواردنەوە کافاینییەکان.

٢هەوڵبدە لە گەرمترین کاتەکانی ڕۆژدا لە ژوورەوە بمێنیتەوە، بەزۆری لە نێوان کاتژمێر ١٠ی بەیانی تا ٤ی پاشنیوەڕۆ ئەگەر لە دەرەوە بوویت، بەدوای سێبەردا بگەڕێ، جل و بەرگی سووک لەبەر بکە، دژەخۆر بەکاربهێنە بۆ ئەوەی خۆت لە تیشکە زیانبەخشەکانی خۆر بپارێزیت چونکە کاریگەری لەسەر ئاستی پەستانی خوێن دەبێت.

٣زۆر خواردنی خوێ دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، هەروەها لەکاتی کەشوهەوای گەرمدا، گرنگە ئاگاداری بڕی خوێی خواردنەکانت بیت، بۆیە دڵنیابە لە خواردنی سەوزە و میوەی تازە، دوور بکەوەرەوە لە خۆراکە لە قتوونراوەکان.

٤چالاکیی جەستەیی گرنگە بۆ تەندروستی گشتی، بەڵام لە کاتی گەرمادا، پێویستە ژیرانە وەرزش بکەیت، بۆیە هەوڵبدە لە بەیانی زوو یان ئێواران کە پلەکانی گەرما فێنکتر وەرزش ئەنجام بدە.

٥.فشار دەتوانێت کاریگەری لەسەر ئاستی پەستانی خوێنت هەبێت، بۆیە گرنگە کۆنتڕۆڵی توڕەبوون و فشارەکانت بکەیت، چونکە کەمکردنەوەی فشار تەندروستیت بە شێوەیەکی گشتی باشتر دەکات.













گەلەری