سەردێڕ:

ئیڤانکا ترامپ لەبارەی تەندروستی باوکییەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

PM:08:26:14/07/2024

7012 جار خوێندراوەتەوە

کچی دۆناڵد ترامپ لەبارەی تەندروستی باوکییەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سووپاسی هەموو ئەوانە دەکەن کە نزایان بۆ سەلامەتی باوکی کردووە. دەشڵێت، "باوکم تەندروستی باشە".


ئەمرۆ یەکشەممە، ئیڤانکا ترەمپ، کچی دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری سەرۆکایەتی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی ئێکس رایگەیاند، سوپاسی هەموو ئەوانەدەکەن کە بەردەوام نزایان بۆ سەلامەتی باوکی کردووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، "لە ئێستادا باوکی تەندروستی باشە و داواکاریشن بەردەوامبن لە نزاکانتان. وتیشی، " باوکە خۆشمدەوێت، لە ئەمڕۆ و داهاتووشدا".

ئەوەش لە کاتێکدایە، لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن، دۆناڵد ترەمپی کاندیدی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ویلایەتی پێنسلڤانیا، لەلایەن ئەندامێکی پارتەکەیەوە تەقەی لێ کرا و هەوڵی کوشتنی درا.

لەکاتی وتارەکەی ترەمپدا، دەنگی چەند گولـلەیەک بیسترا و بۆ ماوەی چەند چرکەیەک ترەمپ کەوتە سەر زەوی، بە گوێرەی چەند ڤیدیۆیەکیش کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراونەتەوە، ترەمپ تەنها گوێچکەی بریندار بووە.

هاوکات، راوێژکارێکی ترەمپ بە ئاژانسی سی ئێن ئێنی ئەمریکی راگەیاندووە، دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە

ئەو هەوڵەی کوشتنی ترەمپ لەکاتێکدایە، بڕیارە لە تشرینی دووەمی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوە بچێت، جۆ بایدنی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا و کاندیدی دیموکراتەکان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان، رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی ئەو پۆستە دەکەن.













گەلەری