سەردێڕ:

داهاتی نەوتی و نانەوتی عێراق لە پێنج مانگدا نزیکی ٥٥ ترلیۆن دینار بووە

PM:06:04:14/07/2024

724 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراق خشتەی خەرجی و داهاتی پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی خشتەداراییەکان داهات نزیکی ٥٥ ترلیۆن دیناربووە و لەو رێژەیەش زیاتر لە شەش ترلیۆن دیناری داهاتی نانەوتی بووە.


ئەمرۆ یەکشەممە، بەگوێرەی خشتەداراییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق کە بڵاوکراوەنەتەوە، داهاتی نەوتی و نانەوتی بە تێکڕا ٥٤ ترلیۆن و ٧٠٣ ملیار و ٨٤٨ ملیۆن و ٦٠٣ هەزار دیناربووە.

هەر بەگوێرەی خشتە داراییەکان، داهاتی نەوتی ٤٨ ترلیۆن و ٤٥٥ ملیار و ٦٠ ملیۆن و ١٧١ هەزار دیناربووەم بەراورد بە پێنج مانگی سەرەتای ساڵی رابردوو بە ریژەی ٥٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

هەر بەگوێرەی تۆمارە داراییەکان، داهاتی نانەوتی لە ٥٪ـەوە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە بۆ ١١٪ـی تێکڕای بودجەی مانگانەی عێراق، بەتێکڕاش داهاتی نانەوتی شەش ترلیۆن و ٢٤٨ ملیار و ٧٨٨ ملیۆن و ٤٣١ ەزار و ٧٣٨ دینار بووە.

لەلایەکی دیکەشەوە، وەزارەتی دارایی عێراق ئەوەی ئاشکراکردووە کە لەماوەی پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بڕی چوار ترلیۆن و ١٠ ملیار و ٣٦٨ ملیۆن و ٧٦٨ هەزار و٥٧٧ دیناریان بەمەبەستی دابەشکردنی مووچە و پرۆژەکان بۆ حکومەتی کاربەڕێکەر ناردووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو رێژەیە بڕی دوو ترلیۆن و ٨٤٢ ملیار و ٦٩٥ ملیۆن و ٢٨ هەزار و ٧٨٤ دیناریان بۆ مووچەی شەش مانگی مووچەخۆرانی مەدەنی و خانەنشینانی هەرێم رەوانەکردووە، وە پارەی چوار مانگی هێزە ئەمنییەکانیش رەوانە کراوە.













گەلەری