سەردێڕ:

کۆمسیۆن: داوا لە هاوڵاتییان دەکەین سەردانی بنکەکان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان

PM:01:17:14/07/2024

1192 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، داوا لە هاوڵاتییان دەکەن سەردانی بنکەکانیان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدانەکانیان.


ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان هەموو ناوەندەکانی کۆمسیۆن لە رۆژانی یەکشەممە تاوەکو پێنجشەممە کراوە دەبن بۆ پێدانەوەی کارتی دەنگدان بە هاوڵاتییان.

ئاماژەی بەوەش کرد، داوا لە هاوڵاتییان دەکەن سەردانی بنکەکانیان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدانەکانیان.

باسی لەوەش کرد، رۆژانە لەڕێگەی کارمەندەکانی کۆمسیۆنەوە پەیوەندی دەکرێت بەو کەسانەی مامەڵەی دەرهێنانی کارتی دەنگدانیان کردووە و کارتەکانیان تەواو بووە بۆ ئەوەی بڕۆن وەری بگرنەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوای فشارە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، بڕیارە رۆژى ٢٠ـی ئۆکتۆبەرى ئەمساڵ هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەبچێت و بۆ یەکەمجارە باس لەوەدەکرێت لە رێگەى دەنگدانەوە ئۆپۆزسیۆن زۆرینەى کورسییەکان لە دەسەڵات وەربگرێتەوە.













گەلەری