وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ شاندی ئەنجومەنی ئابووریی عێراق بە یاوەری ژمارەیەک لە بەرپرسانی عێراق بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم لەبارەی کۆتاییهێنان بە گرفتی پرسەکانی مووچە، بودجە، خەرجی، داهات و باج، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن. بەپێی زانیارییەکان وەزیری دارایی عێراق بەشدار دەبێت لەو کۆبوونەوەیەدا.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە شاندی ئەنجومەنی ئابووریی عێراق بە یاوەری ژمارەیەک لە بەرپرسانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم و ستافی حکومەتی کاربەڕێکەر کۆدەبنەوە.
بەپێی زانیارییەکان،
تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بەشدار دەبێت لەو کۆبوونەوەیەدا و گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی
کۆتاییهێنان بە گرفتی پرسەکانی مووچە، بودجە، خەرجی، داهات، باج.
پێشتر ئێن ئاڕ تی
ئەوەی زانیبوو، کە بڕیارە کۆبوونەوەیەکی فراوان لە رێگای دروستکردنی ئەنجومەنی
ئابووریی هەرێم و عێراق بەڕێوەبچێت و تیایدا باس لە سەرجەم پرسەکانی مووچە و بودجە
و داهات و خەرجی بکرێت.
ئەنجومەنی
ئابووریی هەرێم بڕیارە پێکبێت لە هەریەکە لە سەرۆک وەزیران و جێگرەکەی و ستافی
حکومەتی کاربەڕێکەر، وەزارەتی دارایی و ئابووری، بازرگانی و پیشەسازی، پلاندانان،
گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ.
لەبەرامبەر
ناردنی پارە بۆ هەرێم، بەغدا ژمارەیەک مەرج و داواکاری هەیە، کە مەرجی سەرەکی بەغدا لە هەرێم جێبەجێکردنی
بەبانکیکردنی مووچەی موچەخۆرانە لە بانکە فیدراڵیەکانی بەغدا، هەروەها رادەستکردنی نیوەی داهاتی ناوخۆیە، کە
بەغدا داوای کردووە هەرێم هەموو مانگێک بڕی ١٦٠ بۆ ١٧٠ ملیار دینار بەبێ دواکەوتن
رادەست بکات.
لەلایەکی دیکەوە بەغدا داوای لە هەرێم کردووە، پوختەی راژەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم
رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق و بانکە فیدڕاڵیەکانی عێراق بکرێت.داواشی کردووە سەرجەم
ئەو قەرزانەی هەرێم لە بەغدای کردووە بیداتەوە کە بڕەکەی نزیکەی ١٤ ترلیۆن دینارە.
کۆتا مەرجی بەغدا
پەیوەستە بە لیستی مووچەوە، دەبێت حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم، لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان
و فەرمانبەرانی مەدەنی یەک بخات، لیستێکی جێگیر ئامادە بکات، هەر ناوێک زیاد یان کەم
بکات لە لیستەکەدا، دەبێت حکومەتی عێراق و وەزارەتی دارایی لێ ئاگادار بکرێت.